_ayla_flower_

  • Home
  • _ayla_flower_

_ayla_flower_ Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from _ayla_flower_, Florist, .
(1)

23/12/2023
سڵاووویستم باسێکی ووردتان بۆ بکەم لەسەر حەشەرەی بق الدقیقناوە زانستیەکەی : PseudococcidaeMealy bugزۆرێک لە بەخێوکەرانەی ...
07/09/2023

سڵاو

وویستم باسێکی ووردتان بۆ بکەم لەسەر حەشەرەی بق الدقیق
ناوە زانستیەکەی : Pseudococcidae
Mealy bug

زۆرێک لە بەخێوکەرانەی گوڵ و ڕووەک ئەناڵێنن بە دەس ئەم حەشەراتەوە کە بەر بە تەشەنەی نەگرن گوڵەکان ئەفەوتێنێ و لە ناویان ئەبات

سوڕی ژیان کردنی ئەم حەشەراتە تۆزێک سەیرە
زیاتر لەسەر ئەو جۆرە ڕووەکانی دروست ئەبێت کە برێکی زۆر ئاو لە قەد و گەڵاکانی کۆ ئەبێتەوە وەک سەبارەکان و عەساریەکان و نازناز و گولە خوێن و سارا و زۆرێکی تر
ئەم حەشەراتەش دێوەزمەی خۆی هەیە کە ئەوەش خاڵخاڵۆکەیە و یەکێکە لە تایبەترین خۆراکەکانی خاڵخاڵۆکە

حەشەراتی بق الدقیق پاسەوان و جەیشی تایبەتی خۆی هەیە کە پارێزگاری لێ ئەکات ئەویش مێرو یا مێرولەیە
کە شیلەیەکی تایبەت دەر ئەدات بۆ مێرولەکان و مێرولەکانیش لەبەر ئەو شیلەیە پارێزگاری ئەکەن لەو حەشەراتە و هێرش ئەکەنە سەر خاڵخاڵۆکەکان یا هەر مێرویەکی تر کە خواردنی سەرەکی بق الدقیق بێت

هەرکات تێبیی بونی بق الدقیقت کرد لەسەر گوڵەکانت یەکەم کار کە پێویستە ئەنجامی بدەی بە گوێ پاکەرەوەیەک ئەبێت ئەو حەشەراتانە لابەریت لە سەر قەد و گەڵاکان
دووەم شت پێویستە دەرمان رێژی بکەی بە بەکار هێنانی دەرمانی )بی واید( یا قیثارە

یا گەر دەرمانت دەس نەکەوت ئەتوانی بە گرتنەوەی زاهی حاجەت شتن و تێکەڵ کردنی برێکی کەم خەل جوان گەڵاو قەدەکانی پێ بپرژێنیت
هەرچەنە من ئامۆژگاری کەس ناکەم بە بەکار هێنانی چارەسەری دووەم
ڕاستە کاریگەرە و حەشەرەکان لە ناو ئەبات بەڵام ئەگەری فەوتانی گوڵەکەشتی هەیە

ئینجا ئەو سوراوە سورەی بە لێوتانەوەیە لەو بق الدقیقە دروست ئەکرێت 😂

کوکوبیتلە مەشتەڵەکان هەیە لەشێوەی خشتە دانەی بە سێ هەزار هەتا پێنج هەزارکوکوبیت لە توێکڵی جۆز هندی درووست دەکرێت سوودەکا...
08/08/2023

کوکوبیت
لە مەشتەڵەکان هەیە لەشێوەی خشتە دانەی بە سێ هەزار هەتا پێنج هەزار
کوکوبیت لە توێکڵی جۆز هندی درووست دەکرێت سوودەکانی بۆ گوڵ و ڕووەک :
۱. گڵێکی ســوکە ، دەتوانی بەتەنها بەکاری بێنیت یاحود تێکەڵی بکەیت لەگەڵ پیرلایت یان کومبوست .
۲. بۆنی ناخــۆشی نی یە ،
۳ . دەتوانیت بۆ چەند جارێک بەکاری بهێنیت تاماوەی چوار ســـاڵ .
٤. ڕێژەی شێ دەپارێزێت هەشت ئەوەندەی خــۆی .
٥. ئاسان تەڕدەبێت کەمتر پێویستی بە ئاودان و خۆراک دەبێت ،
٦. ڕەگ بەئاسانی ئوکسجین بۆ دەچیت و زۆر باشە بۆ هەواگۆڕکێی ڕەگ .
۷. گڵێکی نمونەی یە بۆ گوڵ و ڕووەک چونکە کەڕوو بەکتریای تێدا نی یە ،
٨. ڕێژەی HP خاکی یەکســانە . ترشی( ٥.٦ و ٦.٨ ) ئەم ڕێژەیەش وادەکات بەئاسانی ڕەگ خۆراک هەڵمژێت .
۹.گژو گیای زیانبەخشی تێدا نی یە .
بەهیــوای ســود flower

جیاوازی بکە لە نێوان کەڕووی گڵ لەگەڵ  ڕێژەی زۆری سوێری  لە گڵ١ -  کەڕوو بەهۆی ڕووەکی نەخۆش و گیا و خراپی گل و زیندەوەر و...
03/08/2023

جیاوازی بکە لە نێوان کەڕووی گڵ لەگەڵ ڕێژەی زۆری سوێری لە گڵ
١ - کەڕوو
بەهۆی ڕووەکی نەخۆش و گیا و خراپی گل و زیندەوەر و گیراوە و زۆر ئاودان و خراپی ئینجانە و بەرزی ( پلەی گەرمی و نزمی ڕادەی شێ) و هەروەها ئامێری بەکار هاتوی پیس توشی گڵ دەبێت،
کەڕوو .. چینێکی سپی زۆرجار ڕەنگی دەگۆڕێت بۆ ڕەش و سەوز یان قاوەی لە تۆڕی جاڵجاڵۆکەیە یاخود پەمۆ دەچیت .

۲ - ڕێژەی زۆری سوێری ..
چینێکی سپی وەک تۆز وایە لە دەوروبەری گڵی ئینجانە کۆ دەبێتەوە یا خود بە پەرتی ئەمەش بەهۆی کۆبونەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە سوێریە لە گڵ کە ڕەگ ناتوانی ئاو هەڵمژیت .

‎ڕێنمایی گشتی بۆ دانانی ڕووەکەکانی بەرسێبەر لەناو ماڵەکان دا‎مەبەستی بنەڕەتی لەبەرهەمهێنان و پەروەردەکردنی ڕووەکە بەرسێب...
31/03/2023

‎ڕێنمایی گشتی بۆ دانانی ڕووەکەکانی بەرسێبەر لەناو ماڵەکان دا

‎مەبەستی بنەڕەتی لەبەرهەمهێنان و پەروەردەکردنی ڕووەکە بەرسێبەرەکان بەکارهێنانیانە لە ڕازاندنەوەی لێکوەشاندنەوە لە ناو خانووەکان دا جا یا لە ناو ژوورەکان وە یا لەناو هۆڵەکاندا دادەنرێت لەبەر جوانی گەڵاو گوڵەکانیان و هەندێ جاریش لەنێو هۆڵەکانی لێکچەر و کۆبوونەوەکانیش دادەنرێت.

‎بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە چەند خاڵێکی بنچینەیی ڕەچاوبکرێت ، کە لە خوارەوە کورتکراوەتەوە:
‎١- دانەنانی ڕووەکەکانی بەرسێبەر لەبەر تەوژمی با لەناو ژوورەکان دا.
‎٢- دانەنانی ڕووەکەکانی بەرسێبەر لەبەر تیشکی خۆری ڕاستەوخۆ.
‎٣- ئاونەدانی ڕۆژانەی ڕووەکەکانی بەرسێبەرتا نەبێتە هۆی بۆگەنکردنی ڕەگی ڕووەکەکان.
‎٤- پێویستە ڕووناکی تەواو و هەوا گۆڕکێیەکی باش لەناو ژوورەکان دا دابینکرێت.
‎٥- پێویستە هەفتانە جارێک یان دوو جار پرۆسەی ئاودان بە پێی بار و زڕووف و پلەی گەرمی ژوورەکە ئەنجام بدرێت.
‎٦- پێویستە ڕووەکەکانی بەرسێبەر پاکبکرێنەوە بە تایبەتی گەڵاکانیان تا پارێزگاری لە جوانییەکانیان بکرێت ، ئەم کارەش بە پارچە ئیسفنجێکی نەرمی شێدار هەفتەی دوو جار ئەنجام دەدرێت.
‎٧- پێویستە ڕووەکە بەرسێبەرەکان هەفتەی سێ جار ئاو ڕشێن بکرێن گەر پلەی گەرمی ژوورەکە لە ٢٠ پلەی سەدی بەرزتر بوو ئەم پرۆسەیەش بەزۆری لە وەرزی هاوین دا ئەنجام دەدرێت.
‎٨- دانەنانی ڕووەکەکان لە سووچ و شوێنە تاریکەکانی ژوورەکان.
‎٩- پێویستە هەرسێ هەفتە جارێک ڕووەکەکان پەین بکرێن لە وەرزی هاوین دا ، بەڵام لە وەرزی زستان دا پرۆسەی پەینکردن کەمدەکرێتەوە.
‎١٠- پێویستە ڕۆژانە هەوای ژوورەکە بگۆڕدرێ بە تایبەتی لە بەیانی و ئێوارانی هاوینان.
‎١١- پێویستە پلەی گەرمی ژوورەکە لە ١٥ – ٢٥ پلەی سەدی تێنەپەڕێت لە وەرزی هاوین دا ، زستانانیش لە ١٢-١٨ پلەی سەدی تێنەپەڕێت تا بتواندرێ ڕووەکەکان لە مردن و تێکچوون پارێزگاری بکرێت.
‎١٢- دانەنانی ڕووەکەکان زستانان لە نزیک سەرچاوەکانی گەرمی وەکو سۆپا لەناو ژوورەکان دا و لە هاوینش دا دوور بخرێتەوە لەسەرچاوەکانی فێنککەرەوە و هەواخۆشکەرەوە و سپلێت و ..... هتد.
‎١٣- پێویستە لە سەر بەخێوكەری گول ١٥ ڕۆژ جارێك ڕووی گولە كە بسوڕێنێت تا
تەواوی بەشەكانی گول ڕوناكی وەرگرێ
ayla flower

Address


Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when _ayla_flower_ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Shortcuts

  • Address
  • Alerts
  • Videos
  • Claim ownership or report listing
  • Want your business to be the top-listed Event Planning Service?

Share