IGC

IGC Iraq's premier gaming and eSports hub.

07/05/2024

پیرۆزە لە ژیر و بەرنامەی 01 ژیری بە گەیشتن بە ئەڵقەی 200! ئێمە زۆر خۆشحاڵین کە لەگەڵ ئێوە و کۆمەڵگە دڵسۆزەکەتان ئاهەنگ بگێڕین بۆ ئەم بڕینی ئەم ڕێگا دوورە. بەردەوام بن لە کارە جوانەکانتان!

مبروك لـ Zheer و 01Zheeri وصولهما إلى الحلقة 200! نحن متحمسون للاحتفال بهذا العبور لهذا الطريق الطويل معكم ومع مجتمعكم المخلص. ثابر على العمل الجيد!

هەموو ئەو وردەکارییانەی پێویستە بیزانیت لەسەر پاڵەوانێتییەکەی تێککن 8!پرسیاری زیاترت هەیە؟ نامەمان بۆ بنێرە.            ...
21/04/2024

هەموو ئەو وردەکارییانەی پێویستە بیزانیت لەسەر پاڵەوانێتییەکەی تێککن 8!
پرسیاری زیاترت هەیە؟ نامەمان بۆ بنێرە.

18/04/2024

.
هەواڵێکی وروژێنەر، شەڕکەران! 🥊 پاڵەوانێتی تێککن 8 کراوەیە بۆ ناو تۆمارکردن! بێ سنوور، بەخێرهاتنی هەمووان دەکەین. سەیری ڤیدیۆیکە بکەن بۆ ئەوەی بزانن چۆن بەشداری بکەن. بۆ وردەکاریی و ئاگادارییەکان چاوتان لەسەر پەیج بێت و هاوڕێکانتان ئاگەدار بکەنەوە، لە هەولێر دەتانبینینەوە!

أخبار مثيرة أيها المقاتلون! 🥊 بطولة Tekken 8 مفتوحة للتسجيل! غير محدود، مرحبا بالجميع. شاهد الفيديو لتتعرف على كيفية المشاركة. للحصول على التفاصيل والإشعارات، تابع الصفحة وأخبر أصدقاءك، سنراكم في أربيل!

Exciting news, fighters! 🥊 Tekken 8 Tournament is open for registration! Unlimited, everyone are welcome. Watch the video to learn how to participate. For details and notices, keep an eye on the page and tell your friends, see you in Erbil!

15/03/2024

هەوادارانی Tekken! 👊💥 ئایا ئامادەن؟ بزانین لە کۆمێنتەکانی خوارەوە چەند کەس یاریی دەکات! ئێمە زۆرمان پێ خۆشە بزانین کارەکتەرە دڵخوازەکانتان کامانەن، با کۆمەڵگەی Tekken یەکبخەین!

Iraq's premier gaming and eSports hub.

27/02/2024

پاڵەوانێتی FIFA24 بە 32 یاریزان دەستپێدەکات! کە بە سیستمی دووجار دۆڕان یاریی دەکرێت. کێ دەبێتە پاڵەوان؟ چاوەڕوانی هەموو ساتەکان بن!

یاری کۆتایی هات: یەکەمین پاڵەوانێتی یاریی PES لە زنجیرە پێشبڕکێکانی Genesis بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش کۆتایی هات. پیرۆزە لە...
25/02/2024

یاری کۆتایی هات: یەکەمین پاڵەوانێتی یاریی PES لە زنجیرە پێشبڕکێکانی Genesis بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش کۆتایی هات. پیرۆزە لە سەرجەم گەیمەران!

ڕووبەڕووبوونەوە! گروپەکان دانراون، یاریزانەکان ئامادەکراون، جۆش و خرۆش دروست دەبێت کاتێک پاڵەوانێتی PES بە 8 گروپی پڕ لە...
12/02/2024

ڕووبەڕووبوونەوە! گروپەکان دانراون، یاریزانەکان ئامادەکراون، جۆش و خرۆش دروست دەبێت کاتێک پاڵەوانێتی PES بە 8 گروپی پڕ لە پاڵەوان دەستپێدەکات! کێ بە سەرکەوتوویی دەردەچێت و نازناوی پاڵەوانییەتیەکە دەبات؟ چاوەڕوان بن، بەمزووانە. 🌟⚽

لە تیزەرێکدا لە ئەکاونتی فیلمی سۆنیك، پێکەنینێکی خراپەکارەکە پیشان دەدات، کە ئاماژەیە بۆ گەڕانەوەی. لە کۆتاییدا هاتووە: ...
03/02/2024

لە تیزەرێکدا لە ئەکاونتی فیلمی سۆنیك، پێکەنینێکی خراپەکارەکە پیشان دەدات، کە ئاماژەیە بۆ گەڕانەوەی. لە کۆتاییدا هاتووە: "هەمووتان پێتان وابوو کە من نەماوم، بەڵام من تەنها لە ژێر زەویدا بووم، ئەوەی لە منەوە بینیوتە تەنها سێبەری شتەکانی داهاتووە..."

لە گەرمەی نمایشەکانی Tekken 8، Like A Dragon: Infinite Wealth و یاریی Final Fantasy VII Rebirth کە زۆر چاوەڕوان دەکرا، س...
30/01/2024

لە گەرمەی نمایشەکانی Tekken 8، Like A Dragon: Infinite Wealth و یاریی Final Fantasy VII Rebirth کە زۆر چاوەڕوان دەکرا، ساڵی 2024 بێهاوتا دەستی پێکردووە. لە کاتێکدا کە هێشتا زۆری ماوە بۆ تەواوبوونی ساڵەکە، ئارەزومەندانی پلەیستەیشن دەتوانن چاوەڕوانی پێشانگای تایبەتی سۆنی (State Of Play) بن، کە لە ماوەی 40 خولەك یارییەکانی داهاتوو بۆ پلاتفۆرمەکانی لە ڕۆژی چوارشەممە 31ی مانگی 1 کاتژمێر 1ی شەو بە کاتی کوردستان نمایش دەکات.

لە کاتێکدا ستافی کۆمپانیای CD Projekt بۆ پڕۆژە جیاوازەکانی لە پەرەپێداندان، سەرۆکی کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە کە بیر لە زیا...
22/01/2024

لە کاتێکدا ستافی کۆمپانیای CD Projekt بۆ پڕۆژە جیاوازەکانی لە پەرەپێداندان، سەرۆکی کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە کە بیر لە زیادکردنی یاری فرە یاریزان (Multiplayer) دەکاتەوە بۆ زنجیرەی یاریی Cyberpunk 2077.

زنجیرەی یاریی Cyberpunk 2077 کە ناوی "codename Orion"ە، لە ئێستادا لە قۆناغی چەمکیدایە. لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئادەم بادۆڤسکی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هاوبەشی کۆمپانیای CD Projekt پێشبینی دەکات تا کۆتایی ئەمساڵ نزیکەی 80 کەس کاری لەسەر بکەن. هاوبەشی بەڕێوەبەری جێبەجێکار میچال نۆواکۆڤسکی وتی CD Projekt بیر لەوە دەکاتەوە کە فرە یاریزان لە Cyberpunk 2دا جێگیر بکات، بەڵام وردەکارییەکانی ئاشکرا ناکات.

خولی دەیەمین ئەم چالاکییە ساڵانەیە بەڵێن دەدات بەرهەمێکی گەورە بێت کە نمایشی مۆسیقا و میوانە ناودارەکان و نمایشێکی خەڵات...
07/12/2023

خولی دەیەمین ئەم چالاکییە ساڵانەیە بەڵێن دەدات بەرهەمێکی گەورە بێت کە نمایشی مۆسیقا و میوانە ناودارەکان و نمایشێکی خەڵاتکردن و کۆمەڵێک ئاشکراکردنی یارییەکانی تێدابێت. چالاکییەکە لە 7ی مانگی 12 کاتژمێر 04:30ی ئێوارە بە کاتی ناوەندی ئەمریکا دەستپێدەکات و پێشبینی دەکرێت نزیکەی 2.5-3 کاتژمێر بەردەوام بێت، بەپێی وتەی پێشکەشکار و بەرهەمهێنەر جۆف کیگلی. دەتوانی لە پلاتفۆرمە جیاوازەکاندا سەیری پەخشی ڕاستەوخۆ بکەیت، تویچ و تویتەر و یوتیوب.

دوای ئەوەی رۆکستار لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمدا نزیکەی مانگێک لەمەوبەر ڕایگەیاند  کە ترەیلەرێکی بڵاودەکاتەوە، بەیانی...
01/12/2023

دوای ئەوەی رۆکستار لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمدا نزیکەی مانگێک لەمەوبەر ڕایگەیاند
کە ترەیلەرێکی بڵاودەکاتەوە، بەیانی ئەمڕۆ بەروار و کاتێکی وردی پشتڕاستکردەوە. ترەیلەری یاریی داهاتووی Grand Theft Auto لە سێشەممە 5ی ئەم مانگە کاتژمێر 9ی بەیانی بە کاتی ناوەندی ئەمریکا بۆ یەکەمجار نمایش دەکرێت.

ڕۆژژمێرەکەت نیشانە بکە! بڕیارە یاری Tekken 8 لە 26ی 1ی 2024 هێرشی شەڕکردنەکەی ئازاد بکات!
28/11/2023

ڕۆژژمێرەکەت نیشانە بکە! بڕیارە یاری Tekken 8 لە 26ی 1ی 2024 هێرشی شەڕکردنەکەی ئازاد بکات!

پلەیستەیشن و Naughty Dog یاریی The Last of Us Part II Remasteredیان ئاشکرا کردووە، بە تایبەتی لە 19ی 1ی 2024 دەچێتە سەر ...
19/11/2023

پلەیستەیشن و Naughty Dog یاریی The Last of Us Part II Remasteredیان ئاشکرا کردووە، بە تایبەتی لە 19ی 1ی 2024 دەچێتە سەر پلەیستەیشن 5. هەموو ئەو نوێکارییانە لەخۆدەگرێت کە چاوەڕێی دەکەیت، وەکو ڕوونی 4K و بژاردەی Frame rate ی کراوە بۆ ئەو تەلەفزیۆنانەی کە پشتگیری لە ڕێژەی نوێبوونەوە "Frame rate"ی گۆڕاو دەکەن، هەروەها دۆخێکی نوێی roguelike و زۆر شتی تر.

12/11/2023

لە کاتێکدا نێتفلێکس بەناوبانگە بە پەخشکردنی زنجیرە بەناوبانگەکانی وەک Black Mirror و Stranger Things، بەڵام بەشداریکردنەکە لە فیلم و بەرنامە تەلەفزیۆنییەکان زیاترە. بە بڕی 7 دۆلار لە مانگێکدا، بەشداربووان دەتوانن دەستیان بگات بە کۆگایەکی هەمەچەشنی یارییەکان کە دەتوانرێت لەسەر ئامێرەکانی ئای ئۆ ئێس یان ئەندرۆید یاری پێبکرێت. چێژ لە ئەزموونێکی یاریکردن وەردەگریت بەبێ ڕێکلام یاخود کڕین لەناو ئەپەکە.

سەرەتای ئەمساڵ، کەناڵی HBO بە شێوەیەکی شارەزایانە یارییە خۆشەویستەکەی پلەیستەیشنی Naughty Dogی بە تایبەتی وەرگێڕا بۆ زنج...
05/11/2023

سەرەتای ئەمساڵ، کەناڵی HBO بە شێوەیەکی شارەزایانە یارییە خۆشەویستەکەی پلەیستەیشنی Naughty Dogی بە تایبەتی وەرگێڕا بۆ زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنی سەرنجڕاکێش. نمایشی وەرزی یەکەم یەکێک بوو لە پەخشە بەرچاوەکانی کەناڵی HBO لە ساڵی 2010ەوە، هەروەها ئەڵقەی دووەمیش ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد. تەنها سێ هەفتە دوای دەستپێکردنی زنجیرەکە، کەناڵی HBO وەرزی دووەمی پشتڕاستکردەوە. بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەم دواییەی Deadline، بڕیارە ساڵی داهاتوو بەرهەمهێنانی وەرزی نوێ دەستپێبکات و هەوادارانیش دەتوانن پێشبینی یەکەم نمایشکردنی زنجیرەکە بکەن لە ساڵی 2025.

بەپێی ئامارێکی نافەرمی لە ماڵپەڕی Fortnite.GG بەڵام لەهەمان کات متمانەپێکراو، فۆڕتنایت لەماوەی 24 کاتژمێر نزیکی 4 ملیۆن ...
03/11/2023

بەپێی ئامارێکی نافەرمی لە ماڵپەڕی Fortnite.GG بەڵام لەهەمان کات متمانەپێکراو، فۆڕتنایت لەماوەی 24 کاتژمێر نزیکی 4 ملیۆن گەیمەری چالاکی هەبووە. نوێکردنەوەی OG لە 2ی مانگی 11 گەیشتە دەستمان و ڕێگە بە گەیمەرەکان دەدات بگەڕێنەوە بۆ نەخشە خۆشەویستەکەی فۆرتنایت کە شۆڕشێکی گەورەی لە یارییەکانی battle royale دروستکرد.

کۆمپانیای Bandai Namco چوار شەڕکەری داهاتووی ئاشکرا کرد کە بڕیارە لە کۆتاییدا بەشداری لە ڕیزبەندی تەواوی 32 شەڕکەردا بکە...
02/11/2023

کۆمپانیای Bandai Namco چوار شەڕکەری داهاتووی ئاشکرا کرد کە بڕیارە لە کۆتاییدا بەشداری لە ڕیزبەندی تەواوی 32 شەڕکەردا بکەن کاتێک Tekken 8 بڵاودەکرێتەوە. ئەمەش کۆی ژمارەی شەڕکەرە ئاشکراکراوەکان دەکاتە ٣٠، لەگەڵ ئاشکراکردنی دوو کارەکتەری کۆتایی لە ٢ی تشرینی دووەم و ١٢ی تشرینی دووەم.

02/11/2023

لەگەڵ کۆتایی هاتنی ساڵدا، با ئەو یارییانە بیربخەینەوە کە وایان کرد ساڵی 2023 لەبیر نەکرێت. ئەزموونی یاریکردنی ئەمساڵت چۆنبوو؟ باشترین یاریی ساڵ لای تۆ چییە؟

جارێکی دیکە کۆمپانیای کاپکۆم ڕایگەیاند کە یارییەکی ڤیدیۆیییان لەژێر بەرهەمهێنانە کە پێشبینی دەکەن بەناوبانگ بێت و لە مان...
29/10/2023

جارێکی دیکە کۆمپانیای کاپکۆم ڕایگەیاند کە یارییەکی ڤیدیۆیییان لەژێر بەرهەمهێنانە کە پێشبینی دەکەن بەناوبانگ بێت و لە مانگی ئازاری 2024 بڵاودەکرێتەوە. هەواڵەکە لە کاتی دانیشتنی پرسیار و وەڵامی وەبەرهێنەرەکانیاندا بڵاوکرایەوە دوای ئەنجامە داراییەکانی کۆمپانیاکە.

27/10/2023

ئەزموونی یاریی ترسناکی Alan Wake 2 بکە لەگەڵ Hama Kurdish لە یوتیوب.
هاوکات یارییەکە نمرەی 88ی بەدەست هێناوە لە پێگەی MetaCritic.

#‌hamakurdish

وێنەی سەر بانەری لینکیدئینی Pierre Boudreau، نووسەری باڵا لە کۆمپانیای یوبیسۆفت کیوبیک، ئاماژە بە پاڵەوانی داهاتووی فیلم...
24/10/2023

وێنەی سەر بانەری لینکیدئینی Pierre Boudreau، نووسەری باڵا لە کۆمپانیای یوبیسۆفت کیوبیک، ئاماژە بە پاڵەوانی داهاتووی فیلمی Assassin’s Creed دەکات کە شینۆبییەکی مێینەیە. لە X (پێشتر تویتەر) لەلایەن Access the Animus کە سایتێکی هەوادارانی Assassin's Creed بڵاوکراوەتەوە، وردەکارییە فەرمییەکان سەبارەت بەو کارەکتەرە هێشتا چاوەڕوانی پشتڕاستکردنەوەن لەلایەن Ubisoft.

سەرەڕای کێبڕکێیەکی تۆکمە، یاریی سپایدەرمان 2ی مارڤێڵ بۆ یەکەمجار لە چارتی یارییە فیزیکییەکانی بەریتانیادا پلەی یەکەمی بە...
23/10/2023

سەرەڕای کێبڕکێیەکی تۆکمە، یاریی سپایدەرمان 2ی مارڤێڵ بۆ یەکەمجار لە چارتی یارییە فیزیکییەکانی بەریتانیادا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا. یارییەکە بەپێش یاریی کۆمپانیای نینتێندۆ، سوپەر ماریۆ برۆس. وەندەر دەکەوێت. ئەوە لە کاتێکدایە هێشتا داتای فرۆشتنی دیجیتاڵی بۆ سپایدی بەردەست نییە، بەڵام پێدەچێت زۆربەی فرۆشتنەکان لە Playstation Store بێت.

Address

Irbil

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when IGC posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Share