Kharman Anwar

Kharman Anwar Kharman Anwar is a public figure, businesswoman and TV show host. She started as a hijabi fashion model in her show titled (Sabat).

After four seasons of her show, she started her own business of beauty salon under Kharman Beauty Salon.

جلی کوردی بەپێی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان٥خەنەبەندان لە زەمەنی کۆندا”جلی کوردی خەنەبەندان”خەرمان ئەنوەرخەنەبەندان، لە ش...
14/04/2024

جلی کوردی بەپێی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان
٥
خەنەبەندان لە زەمەنی کۆندا
”جلی کوردی خەنەبەندان”

خەرمان ئەنوەر

خەنەبەندان، لە شەوی پێش چوونی بووکەخان بۆ ماڵی زاوا بەڕێوەدەچێت.

خەنەبەندان، کلتورێکی کۆنەو لە زۆربەی وڵاتان بەشێوازی جیاواز بەڕێوەدەچێت و تەنیا تایبەت نییە بە کورد.

مەڕاسیمی خەنەبەندان لە نێوکورددا لە کۆن بەو شێوەیە بەڕێوەچووە کە بووکەخان لەو شەوەدا دەستە خوشک و هاوڕێکانی بانگهێشت دەکات. هەموویان لەو شەوەدا جلی کوردی ڕەنگاو ڕەنگیان پۆشیوەو سیمای بوکیش بە سیمایەکی شەرمنانەی جوان ناسراوەتەوە کە بوکەخان لەو شەوە جلێکی کوردی سوری لەبەر کردووە.

جلی کوردییەکەی بوکەخان پێکهاتووە لە کراسێکی سور لەگەڵ هێلەگێکی ڕەش بە گۆبەرە دەور دراوە. یا جاری وا هەبووە کەوایڵکی سوریشیان زیادکردووە. تارایەکی سوری تول لەسەری بوکەخان دادەنرا.

دوای هەموو ئەوانە دایکی بوک یا داپیری هەڵدەستا بەگرتنەوەی خەنە لەو شەوەدا کە لە دەست و پەنجەو پێیەکانی بووکە خانیان دەدا.

کچەکانیش کە لەو مەڕاسیمە ئامادە دەبوون لەو کاتە لە چواردەوری بووکەخان کۆدەبونەوەو گۆرانییان بۆ بەڕێکردنی بووکەخان دەگوت. بووکەخانیش خەنەی لە ناو لەپی دەستی کچەکان دادەنا.

چۆن کچەکان گۆرانیان بۆ بوکەخان دەگوت، بوکەخانیش لە بەرامبەر ئەوەدا دوعای بۆ کچەکان کردووە کە ئەوانیش بگەن بەو ڕۆژەو هاوسەرگیری بکەن.

تا ئێستاش ئەو کلتورە بەردەوامی هەیە، بەڵام شێواۆی بەڕێکردنی بووکەخان گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە.

‎‎ ‎
‎ ‎

خه رمان سالۆن یە کە می بێرکابە ر له بالاپۆشیدائارایشتگاى خه رمان هه ولير ٦٠ مه ترى به رامبه رشوقه كانى ئيسكان ❤️🥰
14/04/2024

خه رمان سالۆن یە کە می بێرکابە ر له بالاپۆشیدا

ئارایشتگاى خه رمان هه ولير ٦٠ مه ترى به رامبه رشوقه كانى ئيسكان ❤️🥰

13/04/2024
جە ژنتان پیرۆز تقبل اللە منا ومنکم❤️🥰
09/04/2024

جە ژنتان پیرۆز
تقبل اللە منا ومنکم❤️🥰

ئەو ساتەی فرمێسکی شادی، دەبێتە فرمێسکی خەمچیرۆکی لێکترازانی دوو فریشتەخەرمان ئەنوەرئێوارەیەکی درەنگ، بوکەخانێک و زاوایەک...
04/04/2024

ئەو ساتەی فرمێسکی شادی، دەبێتە فرمێسکی خەم

چیرۆکی لێکترازانی دوو فریشتە

خەرمان ئەنوەر

ئێوارەیەکی درەنگ، بوکەخانێک و زاوایەک بەیەکەوە هاتن بۆ لامان دواتر زانیم کە پوری بووکەخان و براژنی زاواشیان لەگەڵ بوو. براژنی زاواو پوری بوکەخان هێندە قسەیان لەگەڵ یەکتر خۆشبوو واتدەزانی ئەوانە دوو دەستە خوشکی زۆر نزیکی یەکترن.

بوکەخان و کاکی زاوا، هێندە هۆگری یەکتر بوون. لە نێو هۆڵی دەست نیشانکردنی بەدلەی بوکێنیدا خۆیان ونکردبوو. بەشێوەیەک لەگەڵ یەکتر دەدوان وەک ئەوەی دوو فریشتەی ئاسمان بن.

زەردەخەنەی بووکەخان بۆ کاکی زاوا لە شکۆفەی گوڵی بەهار دەچوو کە دوای باران نەسیمی جوانی خۆی بەسروشت دەدات. کاکی زاواش هێندە قوڵ پێدەکەنی وەک ئەوەی هەرگیز پێنەکەنیبێت و بینینی فریشتەیەک دەرفەتی ئەوەی پێدابێت لەبری بەڕێکردنی هەموو ساتە ناخۆشەکانی ژیانی لەو ساتە پێبکەنێت.

سەیرکردنی ئەو دیمەنە لەو ئێوارە درەنگەدا، هێندە ئارامی پێبەخشیم کە هیلاکی ئەو ڕۆژەی حەساندمەوە.

من لەو خەیاڵاتانە بووم و درەنگیش کەوتبووم بۆ گەڕانەوەم بۆ ماڵ و جێهێشتنی ئارایشتگا، بەڵام هیوام دەخواست ئەوان بانگم بکەن و بتوانم بە وشەیەکیش بێت هاوکارییان بکەم.

بەڵام ئەوەی چاوەڕێم نەکرد ڕوییدا... لە چەند ساتێکدا فرمێسکی شادیم بوو بە فرمێسکی ناسۆر و خەم. خێرا گۆڕانی دیمەنەکان لە گۆڕانی دیمەنی شانۆ دەچوو. مەگەر ئەکتەرەکان هێندە شارەزا بن لە گۆڕینی ئاڕاستەی ڕووداوەکان. نەمدەویست باوەڕ بکەم.

چونکە لە کاتی تاقیکردنەوەی بەدلەی بوکێنیدا براژنی زاوا پێداگربوو لەوەی کە لە ساتی تاقیکردنەوەی بەدلەدا ئەویش بچێتە ژووری تاقیکردنەوە. بووکەخان بە ناز و شەرمێکەوە نیگای دەکرد وەک ئەوەی نیشاندانی جەستەی خۆی بە کەسکێکی تر جگە لە شاسواری خەونەکانی تاوانێک بێت کە دەیکات بە یەک قەترە ئاو و ڕۆدەچێت لە زەوی.

چەند ساتێکی کەمی پێچوو، براژنی زاوا بە خێرایی هاتەدەرەوەو چەند وشەیەکی بە گوێی کاکی زاوادا چرپاند و بێ ماڵئاوایی ئەوێی جێهێشت.

گۆڕانی ڕوخساری فریشتە ئاسای کاکی زاوا هێندە سەر سوڕهێنەر بوو کە پوری بووکەخان بە چاوەکانی لێی پرسی کە چی ڕوویداوە؟ کاکی زاوا چەند وشەیەکی دەربڕی کە هەر وشەیەکی وەک خەنجەرێک بوو بۆ سەر دڵی پوری بوکەخان.

شتانێک هەن دەکرێت شتی زۆر سادە بن بەڵام ناکرێت لە دەربڕین و وتنی هەندێک ڕاستی کەمتەرخەم بین کە ڕەنگە لە کۆتاییدا بەخراپ بشکێتەوە و ببێتە هۆی بێ متمانەیی. خۆ ئەگەر لە کات و ساتی خۆیدا شتەکان بوترێن ڕەنگە کاریگەری لەسەر ڕێڕەوی ژیانی دوو هاوسەر نەبێت، بەڵام بیستنی دواتری شتەکە بە دڵنیاییەوە بێ متمانیی دروست دەکات.

وا دیار بوو حاڵەتێکی نەخوازراوە لە ڕابردوو ڕویدابوو کە ببووە هۆی سوتانی بەشێک لە پێستی بووکەخان و ئەوەش وایکرد کە بە لای کاکی زاواو خانەوادەکەی کارەسات بێت نەک شتێکی ئاسایی. ئەمەش بە هۆی ئەوەی گوایە لەسەرەتاوە باسی ئەو ڕووداوە لەگەڵ خانەوادەی کاکی زاوا نەکراوە.

ئەم ڕوداوەو لێکتێنەگەیشتنی نێوان ئەو دوو خانەوادەیە سەریکێشا بۆ جیابوونەوەی کاکی زاواو بوکەخان کە زیاتر لە دوو فریشتە دەچوون. کەچی لەیەک تێنەگەیشتنێک و ڕووداوێکی زۆر ئاسایی بووە هۆی وەستانی کاروانی بەختەوەری ئەو دوو فریشتەیە.

جلی کوردی بە پێی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان4جلی کوردی عەشیرەتی مزوریخەرمان ئەنوەرجلی کوردی بە پێی ناوچە جیاوازەکانی هەرێ...
31/03/2024

جلی کوردی بە پێی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان

4
جلی کوردی عەشیرەتی مزوری

خەرمان ئەنوەر

جلی کوردی بە پێی ناوچە جیاوازەکانی هەرێم، تایبەتمەندی خۆی هەیە و لەم نوسینەدا باسی جلی کوردی عەشیرەتی مزوری دەکەین.

یەکێک لە جیاوازییەکانی جلی کوردی عەشیرەتی مزوری لەگەڵ ناوچەکانی دیکە، کەوای فستانە لەگەڵ کراس. هەندێکجاریش تەنیا هێلەگ و کراسی ئافرەتانی مزوری لە ڕابردوودا زۆر ئێکسسواراتییان بەکار نەهێناوە.

زۆربەی کات یەک ملوانکەی سادە یا کەمەربەندێکی ناسکیان بەکارهێناوە. شێوازێکی دیکە کە ئافرەتانی ئەم عەشیرەتە پێی جیادەکرێنەوە، ئەوەیە کە پارچە پەڕۆکێکییان لە لایەکی سەریان بەستووە.

بەستنەوەی ئەو پەڕۆکە جگە لە تایبەتمەندی ئەو ناوچەیە، سیمایەکی زۆر جوانی بەو ئافرەتانە بەخشیووە. بەتایبەت ئەو پەڕۆکانە ڕەنگی سوورو ڕەش یا شینییان بەکارهێناوە.

خانمانی کورد، لە هەر عەشیرەتێک بووبن، هەمیشە خانمێتی خۆیان پاراستووە.

بیرۆکەو زانیاری ئەو شێوازە جل و بەرگەم لە چەند خانەوادەیەکی بەڕێزی عەشیرەتی مزوری وەرگرتووەو سوپاسی زۆری هاوکاریکردنییان دەکەم.

‎‎

‎ئارایشتگەی خــ🌸ـەرمان هەمیشە پێشەنگ لە خزمەتکردنی خانمانی باڵاپۆش 🥰❤️❤️
30/03/2024

‎ئارایشتگەی خــ🌸ـەرمان هەمیشە پێشەنگ لە خزمەتکردنی خانمانی باڵاپۆش 🥰❤️❤️

جلی کوری بە پێی ناوچە جیاوازەکان3جلی کوردی دەشتی هەولێرجلی کوردی دەشتی هەولێر، بەوە جیا دەکرێتەوە کە باغەڵی کراسیان زۆر ...
27/03/2024

جلی کوری بە پێی ناوچە جیاوازەکان

3
جلی کوردی دەشتی هەولێر

جلی کوردی دەشتی هەولێر، بەوە جیا دەکرێتەوە کە باغەڵی کراسیان زۆر شۆڕە.

لە خوار چۆکەوە پێکهاتووە لە چەند پارچەیەک، کە کورتەک و کەواو دوو چارۆگ لە خۆ دەگرێت.

زۆربەی کات، خانمانی ئەم ناوچەیە سەلیقەیەکی زۆر جوانیان هەبووە. بەتایبەت لە پێچانەوەی سەرو بەستەیان. کە بە دەزولەی ڕەنگاو ڕەنگ بەشی پێشەوەیان ڕازاندۆتەوە. دوو بسکۆکە لە تەنیشتەکانی هاتۆتە خوارەوە.

لە ناوەوەی کورتەکەکە چەند ڕستەیەکی جوانی بە قەنەفر بە دەرزی پێوە قایمکراوە بۆ ئەوەی بەردەوام بۆنیان خۆشبێت.

بۆنی قەنەفر، سیماو تایبەتمەندی ئافرەتانی قەدیم بووە. ئافرەتانمان لە کۆندا هەمیشە جێگای شانازی بوون بۆ ئێمە.

بیرۆکەی تەواوی جل و بەرگ و پیداویستییەکانی شێوازی جلی ئافرەتانی دەشتی هەولێرم لە خاتوونی نازدارو دراوسێمان، ”پلە بەدیعە” وەرگرتووە. کە تا وەفاتیشی کرد ئەو شێواۆە جل و بەرگەی خۆی پاراست و ئەو شێوازەی وەک میراتێکی کلتوری بۆ ئێمە مانان بەجێهێشت.

هەزار ڕەحمەتی لێبێت و گۆڕی پڕ نور بێت یاڕەب.

کەسێکی خۆشدەویست و شوی بە کەسێکی تر کرددوای دوو ساڵ چارەنوسییان چی بوو؟٦خەرمان ئەنوەریادەوەرییەکانی ئارایشتگاو چیرۆکەکان...
23/03/2024

کەسێکی خۆشدەویست و شوی بە کەسێکی تر کرد

دوای دوو ساڵ چارەنوسییان چی بوو؟
٦
خەرمان ئەنوەر

یادەوەرییەکانی ئارایشتگاو چیرۆکەکانی ئەو بوکەخانانەی دێنە لامان، گێڕانەوەی چیرۆکەکانیان جگە لەوەی وەک چیرۆک چیژبەخشن لە هەمان کات ئەگەر لە ڕووداوەکان ورد ببینەوە وانەو پەندی جیاوازییان تێدایە بۆ هەموومان.

یەکێک لە چیرۆکە جیاوازەکان کە لە ئەزموونی کاری ئارایشتگادا ڕوو بەڕووی بومەتەوە چیرۆکی بووکەخانێک بوو کە دوای دوو ساڵ لە هاوسەرگیری هاتەوە لامان بۆ ئەوەی بۆ بونەیەک خۆی ڕێکبخات.

ئەو بۆ ڕۆژی بوکێنیش هاتبوو بۆ لامان، کە بینیمەوە تەواوی چیرۆکەکەم هاتەوە یاد کە پێشتر خۆی بۆی گێڕابوومەوە. بەڵام نەمویست خۆم دەستپێشخەربم و پرسیاری چارەنوسی چیرۆکەکەی لێبکەم.

دوو ساڵ بەر لەو ڕۆژەی جارێکی دیکە ئەو بووکەخانە بگەڕێتەوە لامان، ئەو کات پێی وتم کە خۆی کەسێکی خۆشدەوێت و دەیویست هاوسەرگیری لەگەڵ بکات، بەڵام ئەو کەسە بەهۆی ئەوەی باری دارایی باش نەبوو، باوکی ڕێگەی پێنەدا هاوسەرگیری لەگەڵ دڵخوازەکەی خۆیدا بکات. بەڵکو دوای ماوەیەک بەزۆر هاوسەرگیری پێکردبوو لەگەڵ کوڕی یەکێک لە هاوڕێکانی خۆی. کە لەڕووی داراییەوە کەسێکی تەواو زەنگین بوو.

لەو خەیاڵانە بووم بووکەخان پێی وتم، دەڵێی خەیاڵت لای من نییە؟ وا بێدەنگ بووی؟ منیش وتم نا هیچ نییە ئەوە نییە لای تۆم؟

وتی ”وەرە با بۆت باسبکەم، هەر دەمویست ڕۆژێک بێمە سەردانت و باسی گوزەرانی خۆمت بۆ بکەم چونکە لە ڕۆژی ئاهەنگی گواستنەوەم بە شێوەیەک قسەم بۆ کردی وەک ئەوەی بچم بۆ زیندان نەک بۆ ماڵێک کە پڕ بێت لە بەختەوەری”.

قسەکانی بوکەخانم ئەمجارەیان زۆر بە لاوە سەرنج ڕاکێشتر بوون لەوەی پێشتر کە باسی خۆی بۆکردبووم.

بووکەخان، کە دوو ساڵ بەر لە ئێستا لە پەڕەسێلکەیەکی بریندار دەچوو، ئێستا وەک شا خانمێک گفت و لفتی لەگەڵ کردم و باسی خۆی بۆکردم هەر یەک لە ئێوە لە شوێنی من بونایە بە تەواوی سەرسام دەبوون بە گێڕانەوەی چیرۆکەکەی.

پێی وتم، وامزانی ئەو کەسەی کە هاوسەرگیری لەگەڵ دەکەم، تەنیا پارەی هەیەو لای من کۆشکە گران بەهاکەی هاوشێوەی زیندانێک دەهاتە بەرچاوم. کە جگە لەوەی لەڕووی جەستەییەوە دەبێت لەو چوار دیوارە جێگیر ببم کە لە دەرەوەیدا هەمووان بە کۆشکی شاهانە دەیبینن. بۆ من زیندانێک بوو بۆ خەونەکانم و پێم وابوو دەبم بە ژنێک دەبێت زەردەخەنە بکەم تا ئاگری خەمەکانی دڵم هەمووان نەسوتێنێت.

بەڵام لەیەکەم ساتەکانی ژیانم بارودۆخێکی تەواو جیاوازم بینی لەوەی بیرم لێدەکردەوە. هاوسەرەکەم کە من پێم وابوو ئەو تەنیا پیاوێکە و دەیەوێت کەسێک هەبێت ناوی هاوسەر. ئەگینا خۆی لە نیچی کەم نەبوو. هەمیشە لەگەڕان و گەشت بوو.

ئەو لە یەکەمین دیداری دوای هاوسەرگیریمان سەرەتایەکی هێندە جوانی نیشاندام کە هەموو خەم و ناسۆری بە یەک نەگەیشتنی لەگەڵ دڵخوازەکەم تا ڕاددەیەک ساڕێژکرد.

ئەو پێی وتم، هەمووان کە منیان دەوێت لەبەر پارەکانم منیان دەوێت نەک وەک مرۆڤێک کە منیش هەست و سۆزم هەیە.

قسەکانی بە شێوەیەک بوو، نەیتوانی لە کاتی قسەکانیدا خۆی کۆنتڕۆڵ بکات و بە گریانەوە دڵی خۆی بۆکردمەوە.

لەو ڕۆژەوە تێگەیشتم، مەرج نییە شتە باشەکان ئەو شتانە بن کە بە پێی پلانی خۆمان دێنە ڕێمان، بەڵکو ڕەنگە باشترین شتەکان ئەوانە بن کە بەرێککەوتێکی ئیلاهی دێنە ڕێمان. یاخود بە ناچاری و زۆر بە نابەدڵی ڕازی دەبین بە شتەکان.

ئەو ئێستا هیچ ڕۆژێک تێنەپەڕیوە کە هەست و سۆزی خۆیم بۆ دەرنەبڕێ. هیچ ڕۆژێک نەبووە شانازی بە بوونی منەوە نەکات. کۆشک و تەلارەکەی نەک بوو ببێتە زیندانێکی گەورە بۆمن، بەڵکو بۆتە سەکۆیەک کە هیچ کەس هێندەی من ئازادی نەبێت. ئازادییەک کە مرۆڤ بە خواستی خۆی ماڵی هاوسەرەکەی بە گەورەترین و ڕازاوەترین باخ بزانێت.

پێی گوتم هاتووم وەک ڕۆژی هاوسەرگیریم خۆم بڕازێنمەوە چونکە لەگەڵ هاوسەرەکەم بۆنەیەکی تایبەتمان هەیەو منیش دەمەوێت ئەو بۆنەیە بکەمە دەرفەتێک تا جوانترین سوپڕایزی بۆ بکەم.

بووکەخان زۆر بە دڵخۆشییەوە چیرۆکی ژیانی دەگێڕایەوە نەمویست بە پرسیاری چارەنوسی دڵخوازەکەی لە دڵی ئەودا کەشەکەی لێ تێکبدەم.

بەڵام ئەو خۆی وەک ئەوەی گوێبیستی ترپەکانی دڵم بووبێت، وتی دەزانم ئێستا پێم دەڵێی ئەو کچە چەند بێوەفایەو ئەو کەسەی لە یاد نییە کە خۆشیدەویست.

بەڵێ لە یادم نییە، چونکە لە دوای من ئەویش هاوسەرگیریکردووەو هێندە دڵی خۆشە. هەردووکمان تێگەیشتین ئەوەی خۆمان پلانمان بۆی دانابوو ڕەنگە ژیانی هەردووکمان لە بری بەختەوەری ببوایە جەهەننەمێکی ئەبەدی.

بە بیستنی ئەو قسەیە بە ڕاستی دڵخۆش بووم کە مرۆڤ بەشێوەیەکی عەقڵانە بڕیار لە چارەنوسی خۆی بدات و بە هەمان شێوەش لایەنی عاتیفیشی بە شێوەیەک هەبێت لە ژیانیدا کە بە عەشق و خۆشەویستییەوە کۆشکی بەختەوەری لە دڵی یەکتردا بنیات بنێن.

نە ورۆزی کوردان بە خێربێ بۆ هە موو کوردێکی نیشتمان پەروەر❤️
20/03/2024

نە ورۆزی کوردان بە خێربێ بۆ هە موو کوردێکی نیشتمان پەروەر❤️

‎شێوازی جل وبەرگی کوردی بەپێی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان‎دووەم‎شێوازی جل و بەرگی کۆنی هەولێر عەشيرەتى خۆشناو‎دایە حەمدیی...
18/03/2024

‎شێوازی جل وبەرگی کوردی بەپێی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان

‎دووەم

‎شێوازی جل و بەرگی کۆنی هەولێر عەشيرەتى خۆشناو

‎دایە حەمدییە، نمونەی ژنێکی خان و مان و دەست رەنگین. تا ئێستاش دەستبەرداری شێوازی جل و بەرگە ڕەسەنەکانی خۆی نەبووەو بۆتە پارێزەری کلتورە جوانەكەی خۆشناوان. كە ناوچەیەكی فراوانی پارێزگای هەولێر پێكدەهێنن.

‎شێوازی جل و بەرگی خۆشناوان، بریتییە لە سەرو بەستەی کڵاوێکی پێچراو بە دەرزی و داو. كە چەندین دەزوولەی ورد پێشەوەی داپۆشیوە.

‎ئەو پارچانەی بەکارهاتوون رەنگاو رەنگن لە دواوە درێژ بونەتەوە. وەك تاج کڵاوێکی زێری لە ناوەراستی کڵاوەکەیە. کە رەمزى ناوچەی خۆشناوەتی و هەولێرە.

‎ دایە حەمدییە بە دڵێکی خۆشەوە باسی جل و بەرگەكانی خۆی بۆ كردم و باسی ئەوەی كرد كە ئەو جلانەی لە دایکییەوە بۆی بەجێماوە. تایبەتمەندێتییەكی دیكەی ئەم جلانە ئەوەیە كە لە تەنیشتەکانی چەند چەناغەيەكى "ورد ورد" به ڕيز هاتونەتە خوارەوه. لەگەڵ بەستێنەی گەردن.

‎کراسی کوردی خۆشناوان بە باغەڵ ناسراون كه باغەليان هەيه له كەوای ساده.

‎چارۆگێکش لەسەری کلاوەکە هاتۆتە خوارەوە. ئەمەش وایكردووە شێوازێکی زۆر جوانی خانمێتی لە دایە حەمدییە ببینرێت.

‎بێجگە لەمە توانیوییەتی تا ئێستاش چەندین کاری دەستی جوان بە دەستەکانی خۆی دروست بکات و جلەکانی خۆشی تا ئێستا بە دەرزی و داو دەدورێت.

‎هیوای سەلامەتی و تەمەن درێژی بۆ دایە حەمدییە دەخوازین
‎جێگای شانازی هەموو ئافرەتانی کوردە بەگشتی و ئافرەتانی عەشیرەتی خۆشناو بەتایبەتی.

‎خەرمان ئەنوەر

‎رۆژی ۸ مارس رۆژی وە بیرهێنانەوەی رۆڵی ئافرەت لە کۆمە لگە پیرۆز بێ لە هە موو ئافرەتان خۆشحال بوم ئە مرۆ بە یانی مێوان بو...
08/03/2024

‎رۆژی ۸ مارس رۆژی وە بیرهێنانەوەی رۆڵی ئافرەت لە کۆمە لگە پیرۆز بێ لە هە موو ئافرەتان خۆشحال بوم ئە مرۆ بە یانی مێوان بوم لە کە ناڵی کوردستان 24
‎لەم رۆژەدا
‎وە زۆر خۆشحال بوم بەناسینی چەند ئافرەتێکی چالاک و خاوەن توانا لە نزیکەوە❤️🥰

شێوازی جلو بەرگی کوردی خانمان بە پێی ناوچەی کوردستانیەکەمشێوازی جل و بەرگی هە لەبجەی  شه هيدبیرۆکە ی ئە م شێوازە لە خانم...
05/03/2024

شێوازی جلو بەرگی کوردی خانمان بە پێی ناوچەی کوردستان

یەکەم


شێوازی جل و بەرگی هە لەبجەی شه هيد

بیرۆکە ی ئە م شێوازە لە خانمی سە رکردەی هەلە بجە عاديله خانم وه رگيراوه

عادیلە خان
عادیلە خان كچی عەبدولقادر بەگی ساحێبقەران و خێزانی وەسمان پاشای جاف ناسراو بە نازناوی (خانم) یەكێكە لە ئافرەتە هەرە ناودارەكانی مێژووی كوردستان و ناوچەكە كە لە مێژوودا بەلێوەشاوەیی وسام و توانا ناوبانگی دەركردووە.

خه رمان سالۆن یە کە می بێرکابە ر له بالاپۆشیدائارایشتگاى خه رمان هه ولير ٦٠ مه ترى به رامبه رشوقه كانى ئيسكان ❤️🥰
28/02/2024

خه رمان سالۆن یە کە می بێرکابە ر له بالاپۆشیدا

ئارایشتگاى خه رمان هه ولير ٦٠ مه ترى به رامبه رشوقه كانى ئيسكان ❤️🥰

‎بووكەخان رۆژێك بەر لە گواستنەوەی هەڵهات!5خەرمان ئەنوەردوای هیلاكییەكی زۆری ئەو ڕۆژە، ئێوارەیەكی درەنگ بوو، لە پڕ خێزانێ...
24/02/2024

‎بووكەخان رۆژێك بەر لە گواستنەوەی هەڵهات!
5
خەرمان ئەنوەر

دوای هیلاكییەكی زۆری ئەو ڕۆژە، ئێوارەیەكی درەنگ بوو، لە پڕ خێزانێك هاتنە ژورەوە بۆ ئارایشتگا... لە هیلاكییانەوە دیاربوو كە لە دوورەوە هاتبوون.. بوكەخان و چەند خوشكێكی بووكەخان بوون لەگەڵ كاكی زاوا.. كە منییان بینی دڵخۆشی خۆیان دەربڕی و پێیان وتم باشبوو كە لەوێ بووم تا لە دیاریكردنی مۆدیلی جلەكانی بووكەخان و ستایلی مایكئەپ یارمەتییان بدەم..

لە كاتی گفتوگۆ بۆ دەستنیشانكردنی پێداویستییەكانی بووكەخان، خوشكەكانی بووكەخان لە بووكەخان زیاتر قسەیان لەسەر هەڵبژاردنی جۆری مۆدێلەكان هەبوو. منیش ئەوەم بەلاوە سەیربوو. بەڵام هەرچۆنێك بێت ڕوومكردە بووكەخان و پێم گوت لەو مۆدێلاتانەی پیشانمدایت كامەیانت زۆرتر بەدڵە؟

بەڵام وەك كوردەواری دەڵێت بووكەخان رۆیشتبوو بۆ گەشت. هیچ خەیاڵی لای من نەبوو! هەر چۆنێك بوو هاتە قسەو تەنیا ئەوەندەی گوت "كە هیچ كێشەی نییەو هەر مۆدێلێك بێت ئەو پێی ڕازییە.

لە دوای ئەوە ڕۆیشتین بۆ شوێنی دەستنیشانكردنی شێوازی ئارایشتكردنەكەی، بەڵام ئەوەی للای من جێی پرسیار بوو چۆن دەكرێت بووك بەو شێوەیە بێت؟ چونكە زۆربەی ئەوانەی دیكە كە دێنە لامان لەسەر هەڵبژاردنی مۆدێلەكان زۆر دوو دڵن و بەردەوام پرسیار دەكەن كامە باشترو كامە جوانترە. كەچی بووكەخانی ئەوجارە كێشەی نەبوو لەگەڵ هیچ مۆدیلێك و وەك ئەوەی تەنیا بیەوێت جلێكی سپی بكاتە بەری. زوو زووش خەیاڵی دەڕۆیشت. ئەوە جگە لەوەی كە زۆر بێدەنگ و مات و لەسەرخۆ بوو.

لە دڵی خۆمدا دەمگوت باشە بۆچی بووكەخانی ئەمڕۆمان هاوشێوەی بووكەكانی دیكە هیچ دڵخۆش دیار نییەو وەك ئەوە وایە بە زۆر هێنرابێت بۆ ئارایشتگا!.

چەند رۆژێكی كەمی مابوو بۆ گواستنەوەی بووكەخان و دوای دەستنیشانكردنی مۆدێلاتەكان و جۆری ئارایشتەكەی ماڵئاواییان كرد.

ڕۆژی هەینی، رۆژی گواستنەوەی بووكەخان بوو. بەڵام رۆژی پێنج شەممە بووكەخان بە تەنیا هاتە ئارایشتگا... زۆر بەلامەوە سەیر بوو بووكەخان بەتەنیا هاتبوو... كە لێی نزیكبوومەوە بینیم لە بری جلە پۆشتەكانی پێشووی كە بەشێوەیەكی ڕێكپۆش هاتبووە لامان ئەمجارەیان تەنیا مەكسییەكی ئاسایی لەبەربوو. لەبری پێڵاو تەنیا نەعلێكی نێو ماڵی لە پێبوو. لە هەمووی سەیرتر ئەورۆژە كە یەكێك بوو لە ڕۆژە ساردەكانی زستان كەچی بووكە خان تەنیا قەمسەڵەیەكی سادەی لەبەر بوو. وەك ئەوەی لە ژووری ماڵەكەیان كارێكی لە حەوشە هەبێت و بگەڕێتەوە. هاتنی بەو شێوازە و ماتی و بێدەنگی رۆژانی دیكە زۆر مایەی تێڕامان بوو.

هەر چۆنێك بێت دەستیكرد بە قسەكردن، وەك ئەوەی گوێی لە قسەكانی دڵم بووبێت و ویستی وەڵامی تێبینییەكانم بداتەوەو گوتی "هاتووم پارەی پێشەكی ئارایشتگا وەربگرمەوە. چونكە ئارایشتگایەكی دیكەم گرتووەو نایەم بۆ ئێرە". بۆیەش بەو شێوازە هاتووم ماڵی ناسیاوێكمان لێرەیەو لای ئەوان بووم بۆیە وتم بابچم ئەو كارە ڕاپەڕێنم.

هەرچۆنێك بوو ئێمە ئەوەی ویستی بۆمان جێبەجێكرد. بەڵام شپرزەی و هەڵلەرزینی لەبەر سەرمای زستان هەرگیز ئەوەیان نەدەسەلماند كە ئەو كچە ئارایشتگایەكی دیكەی گرتبێت؟!. هێندە بە پەلە بوو، هیچ دەرفەتێكی پێ نەدام كە لەگەڵی دابنیشم و بتوانم هیچ قسەیەكی دیكەی لەگەڵدا بكەم.

‎چیرۆكەكە تەنیا بەوەندە كۆتایی نەهات كە بووكەخان چوبێتە ئارایشتگایەكی دیكە، بەڵكو رۆژی شەممە ئەمجارەیان كاكی زاوا هات و وتی هاوسەرگیرییەكەمان ئەنجام نەداو هاتووم پارەی پێشەكی ئارایشتگا وەربگرمەوە.

ئێمەش لەگەڵ بیستنی ئەو قسەیەكی كاكی زاوا بە سەرسوڕمانەوە لەگەڵ كچەكانی دیكەی ئارایشتگا سەیری یەكترمان كرد.

سەیركردنەكەمان بە جۆرێك بوو كە كاكی زاوا بەلایەوە سەیر بوو و وایزانی ئێمە لە مەبەستەكەی نەگەیشتین و قسەكانی خۆی دووبارە كردەوە. ئێمەش گوتمان كاكی زاوا رۆژی پێنج شەممە، بووكەخان هات و وتی ئارایشتگایەكی دیكەم گرتووەو پارەكەی بردەوە.

ئەمجارەیان كاكی زاوا چەند جارێك لەسەر یەك گوتی " چی چی؟ بووك هات؟". ئێمەش هەمان وەڵاممان بۆی دووبارەكردەوە.

ئەمجارەیان كاكی زاوا تەنیا وتی ئێوە دڵنیایان؟ وتمان بەڵێ بەدڵنیاییەوە بووكەخان هاتوو و ئەوەش بەڵگەنامەكان كە واژووی لەسەری كردووە كە پارەكەی وەرگرتووەتەوە.

‎كاكی زاوا لەگەڵ هەڵكێشانی ئاهێكی قووڵ، ووتی خوشكم، ئەوە چەند ڕۆژە بووكەخان هەڵاتووەو كەس نازانێت چووە بۆ كوێ؟ من كە چووم بۆ داوای ئەو كچە كەس ئەوەی بۆ من باس نەكرد كە بووكەخان كەسێكی دیكەی خۆش دەوێت. كەچی ئێستا لەگەڵ ئەو كوڕە ڕۆیشتووە كە خۆشیدەویست.

بیستنی ئەو قسانەی كاكی زاوا بەتەواوی شۆكی كردم. تا چەند رۆژێكیش وێنەی بووكەخان لەبەرچاوم ون نەدەبوو. دیمەنی كچێكی كەشخە كە بەو شێوەیە هاتبوو بۆ ئارایشتگا دوو وێنەی زۆر جیاواز بوو.

لە جاری یەكەمیدا، ئەوەت لێی چاوەڕێی دەكرد خێزانێكی بەختەوەر پێكبهێنێت، بەڵام ئەوەی دەوەمینجار بینیم و دواتر قسەكانی كاكی زاوام بیست، بە ڕوونی وێنەی كچێك بوو كە ئاڕاستەكەی بەرەو تونێلێكی تاریكبوو. نەتدەزانی رۆژگارو سەختی ژیان دەبێت چارەنوسی بەرەو كووێ ببات؟

‎بووكەخان‎ئەو ڕۆژەی بووكەخان گریا!4‎خەرمان ئەنوەر‎هەموو چیرۆكێك شایەنی نوسینەوە نییە، حەزدەكەم بەردەوام ئەو چیرۆكانە بنو...
31/01/2024

‎بووكەخان

‎ئەو ڕۆژەی بووكەخان گریا!
4
‎خەرمان ئەنوەر

‎هەموو چیرۆكێك شایەنی نوسینەوە نییە، حەزدەكەم بەردەوام ئەو چیرۆكانە بنوسمەوە كە كە گۆشەیەكی جیاوازی تێدایەو ببێتە هۆی ئەوەی كە سوودێكی لێوەربگرین بۆ ژیانی رۆژانەمان...

‎چیرۆكەكان جیاوازن، وەك چۆن دەستپێكی ژیانی هەر كەسێكمان جیاوازە. كێشە و گرفتەكانی رۆژی مارەبڕین لە خێزانێكەوە بۆ خێزانێك جیاوازترن. بەڵام ئەمجارە چیرۆكێكتان بۆ دەگێڕمەوە كە بە لای خۆمەوە سەرنج ڕاكێش بوو.

‎یەكێك لە رۆژەكان كە لە ئارایشتگا سەرقاڵی كاری رۆژانەی خۆم بووم. خێزانێك هاتنە ژوورەوە كە پێکهاتبوون لە بووکەخان و چە ند خوشکێکی لەگەڵ کاکی زاوا.

‎دوای گفتوگۆیەكی كورت و پاشان قسەكردن لەسەر هە ڵبژاردنی مکیاج و لەچک بۆ رۆژی مارە برین. دواتر رۆژێكیان دیاریکرد.

‎دوای هەموو ئەوانە، باسیان لەدلەی بووكەخان كرد. ئەوەبوو بووكەخان چەند بەدلەیەكی تاقیكردەوە. لەپڕ لە شوێنی هە ڵبژاردنی بەدلە بوو بە دەمەقاڵێ. دەمەقاڵێكە لە نێوان خوشکی بوک و کاکی زاوا بوو.

‎هەردوولا بەڕاددەیەك توڕە بوون لە یەكتر، كە هیچ دەرفەتییان نەدەدا كەس قسە بكات. پرسیاری ئەوەم بۆ دروستبوو كە دەبێت چی ڕویدابێت كاكی زاوا هێندە توڕە بێت یا خوشكی بووكەخان هێندە بە توڕەییەوە وەڵامی كاكی زاوا دەداتەوە؟.

‎لە پڕ كاكی زاوا بە توڕەییەو شوێنی هەڵبژاردنی بەدلەی جێهێشت و رۆیشتە دەرەوە. كە كاكی زاوا رۆیشتە دەرەوە بووكەخان دەستیكرد بە گریان!.

‎بووكەخان بە گریانەوە بە خوشكەكەی گوت "خۆزییە بە دڵی ئەو بووبا و تۆ قسەت نەكردبا".

‎خوشكی بووكیش وەڵامی بووكەخانیدایەوەو پێی گوت "تۆ هەموو رۆژ نابیتە بووك، دەبێت ئەو رۆژە بە جوانترین شێوە دەربكەوی".

‎منیش نەمویست هیچ قسەیەك بكەم، هەرچەند بووكەخان زۆر گریا، وەك ئەوەی هەستی بەوە كردبێت ئەو توڕەبوونی كاكی زاوا یەكجاری بێت. چونكە هەم خوشكی بووكەخان زۆر بە توڕەیی وەڵامی كاكی زاوای دەدایەوە هەم كاكی زاوا زۆر بە توڕەییەوە لە ئارایشتگا رۆیشتە دەرەوە.

‎لەو دۆخەدا نەمدەزانی چی بڵێم چونكە هەر قسەیەك لە كاتێكی وا ناسكدا دەكرێت دەرەنجامێكی خراپی هەبێت... بەڵام لەوە تێدەگەیشتم كێشە بنەڕەتییە لەسەر تەدەخولكردن بوو.

‎هەموومان كاتێك ڕێگە بەخۆمان دەدەین تەدەخول لە كارێك یا ئیشێك بكەین بێگومان لە ژێر ناوی دڵسۆزییەو بە بۆچوونی خۆمان باشترین و چاكترین كارێك دەیكەین ئەو قسانەیە كە بۆ بەرامبەرەكەمان دەیكەین. بەڵام دواتر بە شێوەیەك دەشكێتەوە كە ڕەنگە ببێتە هۆی ئازارێك كە تا مردن لەگەڵماندا بمێنێتەوە.

‎من لە خەیاڵی ئەو قسانەدا بووم، وا دیار بوو هیچ ئاوێك نەیتوانیبوو ئاگری توڕەیی كاكی زاوا بكوژێنێتەوەو نەگەڕایەوە. بووكەخان و خووشكەكەی ماڵئاواییان كردو منیش هەر ئەوەندەم پێگوترا كە بڵێم "ان شاءالله هەموو شتێك باش دەبێت".

‎دوای چەند رۆژێك كاكی زاوا بە تەنیا گەڕایەوە بۆ ئارایشتگا، بۆ وەرگرتنەوەی ئەو بڕە پارەیەی وەك پێشەكی جێیهێشتبوو. بەبێتاقەتییەوە وتی "كارەكەم نەبوو".

‎ئەو وشەیەی كاكی زاوا، زۆر كات لە گوێم دەزرینگێتەوە. چونكە دەربڕینەكەی لە دەربڕینی كەسێك دەچوو كە حەسرەتێكی قوڵ لە دڵیدا بێت.. تەنیا دەربڕینەكەی بەس بوو بۆ ئەوەی كە كاكی زاوا دۆخەكەی تێكنەداوە، بەڵكو دۆخەكەی لێ تێكدراوە.

چیرۆكی بووكەخان3دوای نزیكەی بیست ساڵ، ئینجا بەیەك گەیشتنخەرمان ئەنوەرهەندێك رۆژ هەن بەهۆی سەرقاڵی و زۆر كاركردنەوە زۆر ه...
28/01/2024

چیرۆكی بووكەخان
3
دوای نزیكەی بیست ساڵ، ئینجا بەیەك گەیشتن

خەرمان ئەنوەر

هەندێك رۆژ هەن بەهۆی سەرقاڵی و زۆر كاركردنەوە زۆر هیلاك دەبی... بەڵام لە پڕ ڕووداوێك یا خود بینینی هەڵوێستێك یا بیستی چیرۆكێك بەتەواوی هیلاكییەكەت ئەحەسێنێتەوەو ماندوو بوونی ئەو رۆژەت بیر نامێنێت...

سروشتی كارەكەی من وایە، رۆژانە چەندان كچ و كوڕی نازدار دەبینم، كە بە دڵێكی پڕ لە خۆشەویستی و چەندین خەونی گەورەوە دەست بەژیانێكی نوێ دەكەن...

لە نێو بوكەكانی ئەو رۆژە پڕ لە فشارە، چاوم كەوتە سەر یەكێك لە بوكەكان كە رۆژی گواستنەوەی بوو. بوكێك كە خان و مانی و خانەدانییەكەی سەرنجی ڕادەكێشای... ئەوە لە هەمووی زیاتر بۆم جێگەی سەرنج بوو تەمەنەكەی بوو...

كە لێی نزیك بوومەوەو بەخێرهاتنم كرد، بە زەردەخەیەك وەڵامی دامەوە كە دڵخۆشییەكەی یەك پارچە ڕووخساری ئەو بووكەی كردبوو بە خۆرێكی درەوشاوە... هێندە بە گفت و لفتێكی شیرینەوە وەڵامی دامەوە كە هەر حەزتدەكرد گفتوگۆی لەگەڵدا بكەی...

كەوتینە گفتوگۆ، بێ ئەوەی هیچ پرسیارێكی لێبكەم وەك ئەوەی چاوەڕێی من بوو بێت تا دڵی خۆی بكاتەوە... بە گەرم و گورییەكی زۆرەوە گوتی "ئەمڕۆ خۆشترین رۆژی ژیانمە". دەیوت "دوای ساڵانێكی زۆر لە چاوەڕوانی ئەمڕۆ هەردووكمان بەڵێنەكەمان دەبەینەسەرو بەیەك دەگەین".

بەلامەوە سەیر بوو، دڵخۆشییەكەی بەشێوەك بوو وەك ئەوەی لە ژیانیدا تەنیا ئەو چەند ساتە دڵی خۆش بووبێت... منیش گوتم "یەخوا تا كۆتایی تەمەنت هەموو رۆژەكانی ژیانت وەك ئەمرۆ دڵخۆش بیت".

ئەو كچە كە تەمەنی لە نێوان "45 بۆ 50" ساڵ بوو، پێم گوت "ساڵانێكی زۆرە چاوەڕێی ئەو كەسەی؟". نەیهێشت بەتەواوی پرسیارەكەشم بكەم كە وەڵامیدامەوە... وتی "نابینی هەموو گەنجێتیم بە چاوەڕوانی ئەو بەڕێكرد و ئێستا گەیشتووم بەو تەمەنە ئینجا هاوسەرگیری دەكەم".

منیش وتم "یانی ئەویش هەر چاوەڕێی كردی و هاوسەرگیری نەكرد، وتی "بێگومان، ئەویش وەك من خاوەن بەڵێنی خۆی بوو".

ئەو پرسیارەم بۆ دروستبوو كە چی وایكردووە ئەو هەموو ساڵە چاوەڕێی یەكتر بكەن؟. ئەم جارەیان بووكە خان، پرسیاری لە بێدەنگی من كرد. بەشێوەیەك بێدەنگییەكەمی پێ سەیر بوو، وتی "تۆش سەرت سوڕماوە لە چیرۆكی ئێمە؟".

وتی بابۆت باس بكەم بۆچی هێندە هاوسەرگیرییەكەمان دواكەوت؟
چەند جارێك ئەو كەسە دەهاتە داوام، بەڵام هەموو جارێك دایكم بە بیانوییەك ڕێگر بوو لەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو كەسە بكەم. تا كار گەیشتە ئەوەی كە دایكم پێی گوتم لەنێوان من و ئەودا دەتوانی یەكێكمان هەڵبژێری.

منیش نەمدەویست هاوسەرگیرییەك بكەم، كە بەهۆیەوە دایكم ئازار بخوات. لەهەمان كاتیش دڵم ئەوی دەویست و بۆ هاوسەرگیری دڵم بۆ هیچ پیاوێكی دیكە نەدەچوو. ئەویش بە هەمان شێوە بوو. دەیوت لەگەڵ تۆ نەبێت لەگەڵ هیچ كەسێكی دیكە هاوسەرگیری ناكەم.

راستییەكەی ئەو زۆر گەشبین بوو، هەمیشە پێی دەگوتم "رۆژێك دێت دایكت ڕازی دەبێت". منیش پێم گوت "دیارە لە كۆتاییدا دایكت ڕازی بوو؟". وتی "خۆزگە وابووایە، بەداخەوە چەند ساڵێك پێش ئێستا دایكم گیانی لە دەستدا".

بەهێزو گەشبینییەكی زۆرەوە پێی وتم "گرنگ نییە چەند ساڵ هاوسەرگیرییەكەم دواكەت، بەڵكو گرنگ ئەوەیە من تا دایكم لە ژیان بوو، ڕێزم لە بۆچونی ئەو گرت و لە كۆتاییشدا گەیشتم بەو كەسەی دڵم دەیویست و هەردووكمان خاوەن بەڵێنی خۆمان بووین".

بە بینینی ئەو دوو هاوسەرە تێدەگەیشتی "وەفاو خۆشەویستی" چەندە جوانە كاتێك بەشێوەیەك تەندروست و بەبێ ئازار گەیاندن بە هیچ كەسێك بۆ بەرامبەرەكەتی دەسەلمێنی.. ئەوان هەردووكیان تەمەنیان نزیك پەنجا ساڵ بوو. بەڵام مامەڵە و خۆشەویستییان بە شێوەیەك بوو كە دەتگوت تازە لە دایكبوون و دەست دەكەن بە ژیانێكی نوێ.

زۆر كات بینیومانە، لە تەمەنێكی گەنجدا كوڕێك و كچێك پەیوەندییەكی خۆشەویستییان هەیەو كاتێك كەسێك ڕێگر دەبێت لەبەردەم گەیشتنییان ئەوانیش وەك كاردانەوەیەك ڕێگەیەكی هەڵە هەڵدەبژێرن بۆ گەیشتن بە یەكتر. دواتریش كە گەیشتن بەیەكتر، بەشێوەیەك گونجاو ڕێز لە یەكتر ناگرن و زۆرجار ئەو كەسانەی كە بەو شێوە سەركێشییە هاوسەرگیری دەكەن بە شێوەیەكی ناخۆش یا زۆرجار تراژیدیش لەیەكتر جیادەبنەوە.

لە چیرۆكی ئەو دوو كەسە تێگەیشتم كە مرۆڤ چەندە گرنگە گوێ لە هەستەكانی خۆی بگرێت، هێندە زیاتریش گرنگە ڕێز لە بۆچونەكانی دەوروبەری بگرێت. چونكە دواجار ئەگەر شتێك لە قەدەری ئێمە بێت هەر دەبێت بە هی ئێمەو ئەگەر شتێكیش قەدەری ئێمە نەبێت چەندەش ئێمە ویستمان لەسەری بێت هەر نابێت بە هی ئێمە.

لەو چیرۆكە ڕاستی ئەو پەندەم بینی كە دەڵێت "ئەوەی لە كۆتاییدا پێدەكەنێت زۆرتر پێدەكەنێت".

‎دەستپێكی هاوسەرگیری بە چیرۆكێكی خەمناك‎"بەدەم مەیك ئەپەوە هەر دەیگوت، بە زۆر دەمدەن بەو كوڕە"2‎خەرمان ئەنوەر‎وا ڕێككەوت...
21/01/2024

‎دەستپێكی هاوسەرگیری بە چیرۆكێكی خەمناك

‎"بەدەم مەیك ئەپەوە هەر دەیگوت، بە زۆر دەمدەن بەو كوڕە"

2

‎خەرمان ئەنوەر
‎وا ڕێككەوت ئەو رۆژە كەمێك درەنگ بكەوم بۆ سەر كارەكەم، وەك هەر ڕۆژێكی دیكە چاوەڕێ بووم چەند كەسێك لەوانە ببینم كە بە كۆمەڵێك خەونەوە دەیانەوێت بچنە ژیانێكی نوێ...

‎لەگەڵ گەیشتنم بە ئارایشتگا، یەكەم كەسێك كە بینیم، دایك و كچێك بوون. چوومە لایان و سڵاوم لێیان كرد. بوكەخان كە لەگەڵ دایكی هاتبوو بۆ رۆژی دواتر ئاهەنگی گواستنەوەی هەبوو... نەریتێكی رۆتینییە رۆژێك زووتر دەست دەكرێت بە ئامادەكاری بۆ ئەو رۆژە...

‎كەوتینە گفتوگۆ، هێشتا لەسەرەتای گفتوگۆكەمان بووین. زەنگی مۆبایلەكەی هەموومانی ڕاچڵەكاند. بەڵام خۆزییە ڕەچڵەكینەكە تەنیا دەنگی بەرزی زەنگی مۆبایلەكەی بوایە... بوكەخان نەیدەویست وەڵامی ئەو پەیوەندییە بداتەوە كە بۆی هاتووەو مۆبایلەكەی دایە دەست دایكی و پێی وت "تۆ وەڵامی بدەوە، من قسەی لەگەڵ ناكەم".

‎دایكیشی بە بوكەخانی گوت "نا، دەبێت خۆت وەڵام بدەیتەوە". دواتر دایكی سەیری منی كردو گوتی "تخوا دەبێت، من قسە بكەم؟ ئەوە دەستگیرانییەتی و دەڵێت قسەی لەگەڵ ناكەم!".

‎منیش بەسەر سوڕمانەوە سەیری بوكەخانم كردو پێم گوت "بۆچی؟".

‎تەنیا ئەو وشەیە بەس بوو، تا بە ئاهێكی ساردو دڵێكی خەمبارو دەم و چاوێكی ماتەوە بەهێواشی دەستیكرد بە گریان و تەنیا ئەوەندەی پێ گوترا كە "نایەوێت شوی پێبكات". ویستم ئارامی بكەمەوە. بەڵام وا دیار بوو دڵی زۆر لەوە پڕتر بوو كە من بتوانم ئارامی بكەمەوە. بەدەم گریان و فرمێسک ڕشتنەوە دەستیكرد بە قسەو وتی "باوكم بە زۆر منی داوە بە كوڕێك كە بە هیچ شێوەیەك من نامەوێ هاوسەرگیری لەگەڵدا بكەم".

‎منیش قسەكانی بوكەخانم زۆر بەلاوە سەیر بوو. وتم بۆ مەگەر شتی وا دەبێت؟

‎بوكەخان بەدڵێكی پڕەوە زیاتر قسەی كردو گوتی "ئەوە جگە لەوەی كە باوكم بە زۆر منیداوە بەو كوڕە، ئەو كوڕەش بەزۆر دەیەوێت نیقاب بكەم".

‎نازانم بۆ لەو كاتە موچوڕكێك بە گیانمدا هات و بە بیستنی وشەكانی ئەو كچە شۆك بووم. نەمدەزانی چی بڵێم...

‎بۆ چەند ساتێك لەگەڵ خۆم كەوتمە گفتوگۆ، وتم مەگەر دەكرێت باوكێك بە زۆر كچەكەی بدات بە كەسێك كە ئەو نایەوێت؟ دەبێت سەرەنجامی ئەو هاوسەرگیرییە چی بێت؟ بیرم لەوە دەكردەوە، كچێك لە تەمەنی هەرزەكارییەوە تا دەگات بە قۆناغی شووكردن چەند خەونی جوانی هەبێت بۆ رۆژی هاوسەرگیری؟

‎هەر چۆنێك بێت بەسەرخۆمدا زاڵبووم، ئەمجارەیان لەگەڵ دایكی بووكەخان كەوتمە گفتوگۆو بەردەوامیش زەنگی مۆبایلەكەی بوكەخان لێیدەدا نە بوكەخان ئامادە بوو وەڵامی تەلەفۆنەكە بداتەوە نە دایكەكە.

‎هەرچۆنێك بوو، بە دایكەكەم گوت "بۆچی قسەیەك لەگەڵ باوكی بوكەخان ناكەی؟".

‎دایكەكە كە ژنێكی هێمن و لەسەر خۆ بوو، گوتی "من خاوەنی پێنج منداڵم، بەڵام هاوسەری خۆمە دەیناسم من هیچ دەسەڵاتێكم نییە".

‎چەندی لەگەڵ دایكەكە هەوڵمدا، بەڵام بێسوود بوو، دایكی بووكەخان پێداگر بوو لەسەر ئەوەی كە هەوڵەكەی ئەو هیچ بەرهەمی نابێت و باوكی بووكەخان هەر لەسەر قسەی خۆیەتی... دواتر بەهێمنییەوە پێی گوتم "هیچ نییە، ئەو كچەش لەگەڵ دۆخەكە ڕادێت".

‎نەمویست زیاتر قسە بكەم، بەڵام ئاوازی قسەكانی دایكی بووكەخان هەڵگری چیرۆكێكی دیكە بوو... وەك بڵێی چیرۆكی بوكەخان، چیرۆكێكی دووبارە بێت، بۆیە هێندە دڵنیا بوو لەوەی كە كچەكەی ڕادێت...

‎رۆژی دواتر بوكەخان هاتەوەو بە دڵێكی پڕ لە خەم گواسترایەوە... تا چەند رۆژێكیش بەردەوام وێنەی ئەو دایك و كچە لەبەرچاوم ون نەدەبوو... ئاخۆ دەبێت سەرەتای چەند هاوسەرگیری دیكە بەو دڵتەنگی و خەمبارییە دەست پێبكات؟

چیرۆكەكانی یەكەم رۆژی هاوسەرگیری1پێوەری تەمەن بۆ هاوسەرگیریبەیانییەكی سارد، لە رۆژێكی سەختی زستان، لەگەڵ هێمنی دەنگی بار...
15/01/2024

چیرۆكەكانی یەكەم رۆژی هاوسەرگیری
1
پێوەری تەمەن بۆ هاوسەرگیری

بەیانییەكی سارد، لە رۆژێكی سەختی زستان، لەگەڵ هێمنی دەنگی باران، كەشێكی ئارامی بە ژورەكەم بەخشیبوو. مەگەر بە هەڵدانەوەی پەردەی ژوورەكەم بتزانیبا رۆژ هەڵاتووەو شەونمی سەر گەڵاكان لە باخچەكەمان زەنگی رۆژێكی نوێ بوو.

جوانترین دیمەنەكان لەو ساتی هەڵدانەوەی پەردەی ژوورەكەمەوە دەستیپێكرد. بارانیش بە هێواشی باخچەكەمانی تەڕتر دەكرد. چاو تێرنەدەبوو لەسەیری دیمەنەكان... بەڵام هەرچۆنێك بێت، بە دیار ئەو دیمەنەوە بەرچایم خواردو جلەكانم گۆڕی و بە گڕوتینەوە بەرەو شوێنی كارەكەم كەوتمەڕێ...

ئولفەتم بەوە گرتووە كە رۆژانە ئاوێزانی كارەكەم دەبم و بەڕووح و دڵ پێشوازی لەو ئازیزانە دەكەم كە دێنە لام... هەموو ئەوانەی دێنە لای من، لە رۆژی یەكەمی ژیانێكی نوێدان. ئەوان دێن بە جلی سپی فریشتە ئاساوە بچنە نێو ژیانێك هاوشێوەی تەونی جاڵجالۆكە ئاڵۆزە... گرێكانی تەونە بناسی تاونی جاڵجالۆكەكە بۆت دەبێت بە خێوەتی بەختەوەری. پێچەوانەكەشی سەرەتای ناسۆر و خەمە قوڵەكان دەبێت.

ئەوڕۆژە تەواو جیاواز بوو... بەتایبەت كە یەكێك لە بوكەكانی ئەو رۆژەمان، كچێك بوو 40 ساڵ تەمەنی بەڕێكردبوو.. كە بینیم، ئاسودەیی لە چاوەكانی بەدی دەكرا... لەكاتی هەڵبژاردنی شێوازی سەرپۆشەكەی و بەستنی، كەوتینە قسە... بێ ئەوەی هیچ پرسیارێكی لێبكەم، وتی ئەزانم تەمەنم گەورەیەو دەبوو زوتر زەواج بكەم نەك بەو تەمەنەوە، بەڵام ئاسودەم چونكە دواكەوتنم لە هاوسەرگیری بەهۆی خزمەتكردنی دایكمەوە بوو.

زۆر متمانەی بەخۆیبوو، زۆریش بە متمانەوە قسەی دەكرد... من ویستم باسی ئەوەی بۆ بكەم كە تەمەن پێوەر نییە بۆ هاوسەرگیری، بەڵام ئەو بە ئیڕادەیەكی زۆر بەرزەوە وەڵامی دامەوەو پێی گوتم "من هاوسەرەكەمم بە دڵی خۆم هەڵبژاردووە، ئەگەرچی تەمەن بەدەست خوایە، بەڵام ئەوپەڕی با بیست ساڵی دیكە لەگەڵ هاوسەرەكەم بژیم... دەمەوێت 20 ساڵ بە خۆشی و شادی بەڕێبكەم نەك 40 ساڵ لەناو كێشەو گرفتدا.

متمانەی ئەو كچە زۆر بەلامەوە سەرنج ڕاكێش بوو، بەڵام گفتوگۆكانمان زۆر بەلامەوە چێژبەخشبوون، حەزمكرد لەگەڵ ئێوەدا ئەو گفتوگۆیە بەش بكەم و ئاشناتان بكەم بە بۆچونەكانی ڕەنگە سودێكی هەبێت بۆ هەر یەكێكمان...

ناوەڕۆكی گفتوگۆكانمان لەسەر ژینگەی كۆمەڵایەتی و رۆشنبیری ئافرەت بوو كە چۆن كاریگەری هەیە لەسەر كۆی پرۆسەی هاوسەرگیری. كە چۆن ئافرەتێكی رۆشنبیر دایكێكی بەرپرسیار لە كۆمەڵگە دروست دەكات. دەتوانێت نەوەیەكی دروست بخاتە كۆمەڵگە.‎

لەوێوە ئەوەم بۆ دەركەوت كە تەمەن پێوەر نییە بۆ هاوسەرگیری، كە ڕەنگە ئافرەتێك لە تەمەنێكی زوو هاوسەرگیری بكات، بەڵام هەست بە بەرپرسیارێتی لە ئەرك و مافەكانی بكات. نەزانێـت چۆن پرۆسەی هاوسەرگیرییەكەی بەرەو كەنارێكی ئارام ببات.

درەنگ كەوتنی هاوسەرگیری ڕەنگە زۆر كات بەهۆكارو دۆخێكی تایبەتەوە بێت، بەڵام مەرج نییە، هەموو كاتێك پەیوەندی بە دۆخی تایبەتەوە هەبێت...

زۆرجار كچانێك هەن دەیانەوێت سەرقاڵی خوێندن و خۆ رۆشنبیركردن بن. كە ڕەنگە لەو ڕێگەیەوە كۆمەڵێك خەونی هەبێت كە بیەوێت پێی بگات.

خاڵی جەوهەری ئەوەیە كە ئێمە لە دوورەوە بڕیارە لەسەر بەرامبەرەكانمان نەدەین و ڕێگە بەخۆمان نەدەین لە ژێر ناوی ویستنی بەرژەوەندی ئەو كەسە تەدەخول لە ژیانیدا بكەین...

خەرمان ئەنوەر

مارە کردن و گواستنە وەی ئە و بوکە نازدارەمانکامە ی جوانترە؟!مارە برین؟!!یا گواستنە وە؟؟
15/01/2024

مارە کردن و گواستنە وەی ئە و بوکە نازدارەمان
کامە ی جوانترە؟!
مارە برین؟!!
یا

گواستنە وە؟؟

Address

60 Meter Street, Opposite Of New Iskan Towers
Irbil
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kharman Anwar posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Kharman Anwar:

Videos

Share


Other Wedding planning in Irbil

Show All

You may also like